شەش هۆكار دەبنە خاو شەحنكردن (بارگاوی) مۆبایلەكەت

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 178‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

 

زۆرینەمان کێشەمان لەگەڵ درەنگ شەحنبوونەوەی پاتری مۆبایلەکانمان هەیە ، کە ئەم شەش هۆکارەی هەیە.

-كێبڵ 
كێبڵی یو ئێس بی یەكەم هۆكارە بۆ خاو بونەوەی شەحنی مۆبایلەكەت، چونكە بەكاربەرەكان زۆر بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ دەكەن و زۆربەی كات بەخراپی لولی دەكەن و دەینوشتێنەوە، بۆیە دەبێت ئاگاداری بیت و عەزیەتی نەدەیت لەكاتی هەڵگرتندا .

-سەرچاوەی وزە 
پرسیارە رونەكە ئەوەیە لەكوێوە وزەت دەست دەكەوێت  ئەگەر بە كێبڵی یو ئێس بی گرێدراو بە لاپتۆپ و كۆمپیوتەر  مۆبایلەكەت شەحن دەكەیتەوە ئەوا بێ گومان بەخاوی شەحن دەكات هەروەها شەحنی كیو ئای یش بەهەمان شێوە بە خاوی موبایل شەحن دەكات، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە كە دەبێت موبایلەكەت راستەوخۆ بە وزەی سەرەكی شەحن بكەیتەوە لەرێگەی ئەو پلاكە كارەبایانەی بە دیوارەكەوە هەن.

-سەرە پلاك
لەوانەیە سەری پلاكی بارگاوی مۆبایلەكەت هۆكاری خاوی شەحن بێت، چونكە گۆڕینی پلاكی مۆبایلەكەت دەبێتە هۆی تێكەڵبونی وزە  بۆیە هەوڵ پلاكی مۆبایلەكەی خۆت بپارێزە  یان بیگۆڕیتەوە بەهەمان سەرە پلاكی مۆبایلە ئەسڵەكەت.

-مۆبایلی كۆن 
دوای بەكار هێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر  مۆبایل سست دەبێت، بۆیە ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی خاو شەحنكردنی موبایل هەروەها هەندێك جار  بارگاوی مۆبایلەكەت هۆكارە و دەتوانیت بیگۆڕیت.

-بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شەحندا
بەكار هێنانی مۆبایل لەكاتی شەحنكردندا هۆكارێكی تری سستبونی شەحنی مۆبایلە، چونكە رێگری لە مۆبایلەكەت دەكات كە بەتەواوەتی وزە وەرگرێت بۆیە وا باشترە لەژێر شەحندا مۆبایل بەكار نەهێنێت.

بەرنامەكان 
بێ گومان موبایلە زیرەكەكان پرۆگرام و بەرنامەی زۆری تێدایە، بەڵام هەندێك لەو بەرنامانە دەبنە هۆی كەمبونەوەی تەمەنی بارگاوی مۆبایلەكەت  بەتایبەت ئەو كەسانەی ئەندرۆید بەكار دەهێنن، بۆیە ئەگەر بەرنامەی زۆر  لەناو مۆبایلەكەت هەیە، دەبێت ئەوە بزانیت كە دەبێتە هۆی كورتبونەوەی تەمەنی مۆبایلەكەت و خاوكردنەوەی شەحنی مۆبایلەكەت. 

پێداچونەوە:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure