كاریكاتێرستانی جیهان بەشداری دووەمین دیداری كاریكاتێری كوردی دەكەن

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 142‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وا بڕیارە لەمانگی نیسانی ئەمساڵ دووەم دیداری كاریكاتێری كوردی نێودەوڵەتی لەشاری سلێمانی ساز بكرێت و تائێستاش 31 وڵات ئامادەیی بەشداریكردنیان دەربڕیوە.


بەختیار سەعید، خاوەنی ناوەندی حەوت رەنگە ئەمڕۆ 5ی شوباتی 2020 بەدواڕۆژی راگەیاند: لەدرێژەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی دووەمین دیداری كاریكاتێری كوردی لەسەر ئاستی جیهان تائێستا 31 وڵات بەبەرهەمی كاریكاتێرستەكانیان، بەشداری دووەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردییان كردووە، بەشداربووان پێكەوە و بەدنیا بینی خۆیان تەعبیریان لە ئاشتی كردووە كە تایتڵ و ناونیشانی ئەم خولەی دیدارەكەیە.

وڵاتە بەشداربووەكان كە تائێستا بەشداریان كردووە پێكهاتوون لە (هەرێمی كوردستان، سوریا، روسیا، ئەڵمانیا، چین، ئەرجەنتین، ئوسترالیا، ئازربایجان، بوڵگاریا، بۆسنە، كۆڵۆمبیا، كوبا، كرواتیا، میسر، هندستان، عیراق، رۆمانیا، پرتوگال، ئەندەنووسیا، فلپین، ئیرلەندە، مۆنتیگرۆ، ئێران، نەرویج، پیرۆ، بەلجیكا، سڕبیا، پۆڵندا، هۆڵندا، ئەمریكا).

جێی ئاماژەیە كاریكاتێرستان دەتوانن تا رۆژی 1/3/2020 بەرهەمەكانیان بگەیەننە دووەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كورد كە ساڵانە ناوەندی 7 رەنگە لە شاری سلێمانی سازی دەكات.

پێداچونەوە:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure