جیهان بەکورتی: کچێك: باوكم وه‌كو ژنى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردووم.. وێنه‌ ببینه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 60587‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌یلى مه‌یڵ – كچێك: باوكم وه‌كو ژنى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردووم
كچێك ئاشكرایده‌كات، كه‌ چۆن باوكى له‌ ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا وه‌كو ژنى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵكردووه‌ و ده‌ستدرێژى كردووه‌ته‌سه‌ر.

كارۆڵ هیگینز كچێكى بریتانییه‌ و ئاشكرایده‌كات، باوكى ماوه‌ى 30 ساڵ ده‌ستدرێژى كردووه‌ته‌ سه‌رى و وه‌كو ژنى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه‌، دواى ئه‌وه‌ى كارۆڵ سكاڵاى له‌سه‌ر باوكى تۆماركرد و باوكى ده‌ستگیركرا و به‌ بڕیارى دادگا، سزاى 20 ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا درا.

میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – 66 ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئه‌وروپا سه‌رزه‌نشتى پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن له‌ میسر.


سى ئێن ئه‌ى – 36 كه‌س كه‌ له‌ چینه‌وه‌ چوون بۆ فره‌نسا، نیشانه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنایان تێدا بووه‌.


ئه‌لموسته‌قبه‌ل – وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاند: "به‌شێوه‌یه‌كى كاتى و به‌هۆى مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌، هاتنى گه‌شتیارانى بیانى له‌ وڵاتى چینه‌وه‌ بۆ عێراق راده‌گرین".


 میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – سعودیه‌ رێگه‌ نادات ئێران به‌شداربێت له‌ كۆڕبه‌ندى رێكخراوى هاریكارى ئیسلامیدا.

 

 

فورات نیوز – دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌نه‌راڵێكى خانه‌نشینبووى ئه‌مریكى كه‌ له‌ عێراق خزمه‌تیكردووه‌، ده‌كات به‌ باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ سعودیه‌.


ده‌یلى سه‌باح – له‌ تایله‌ند به‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كى ده‌رمانى چاره‌سه‌ركردنى ئایدز، چاره‌سه‌رى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌ 48 كاتژمێر ده‌كرێت.


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure