سبەی دەکرێتە پشوو؟

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 49203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،کۆچەر عەلی

بەپێی بڕیارێکی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، لە ئەگەری نزمبوونەوەی پلەکانی پلەکانی گەرما و بارینی و بەفر و بارانی زۆر کە مەترسی لافاوی لێبکرێت، یان شەختە و سەهۆڵ لە شەقامەکان هەبن کە ببێتە مەترسی بۆ سەر گیانی قوتابیان و مامۆستایان، ئەوا پەروەردەی ئەو ناوچەیە دەتوانێت ئەو ماوەیە بکاتە پشوو.

 

ساڵانە و لە هەرێمی کوردستان بەفر و باران لە ناوچەکان بەگوێرەی هەڵکەوتەکانیان بەڕێژەی جیاواز دەبارێت و کەمتر سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە و بە پێچەوانەوە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت.

 

بەپێی بڕیارەکە لە هەر ناوچەیەک رەوشی کەشوهەوا نالەبار بێت، بەڕێوبەری پەروەردەی ناوچەکە لە سنوورەکەی خۆی دەتوانێت بیکاتە پشوو.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژی یەکشەممە بەردەوامیی دەبێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure