ئاسیاسێڵ وەکو باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق پۆلێن کرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2539‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پلەی یەکەمینی بەدەستهێنا لە پۆلێنکردنیدا وەکو باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق بۆ ساڵی 2019 ئەویش پاش بەدەستهێنانی خەڵاتی International Finance Award لە میانەی ئاهەنگێکی ئاست بەرزدا کە بۆ ئەو مەبەستە بەمدواییانە لە ئیمارات سازکرا.

خەڵاتی باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق بەرەنجامی هەوڵی پڕبەرهەمی ئاسیاسێڵە بۆ هێنانەنەوە و بەکارهێنانی تازەترین تەکنەلۆجیای جیهانی لە تۆڕی ئاسیاسێڵ. هۆکاری سەرەکی ئەم خەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ کوالیتی تۆڕ و ئەو کارانەی ئەنجامدراون بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانەکەی لە پێناو ئەوەی ببێتە یەکەمین تۆڕ لە عێراق و بەتەواوەتی ئامادە بێت بۆ کارپێکردنی تۆڕی نەوەی داهاتووی ئینتەرنێت.  

لە ڕووی کۆمەڵایەتیی و کاری مرۆڤدۆستییەوە، ئاسیاسێڵ خەڵاتی International Finance Award بردەوە وەکو باشترین کۆمپانیا لەڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوە لە عێراق لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەی خستوونییەتە خزمەتی توێژەکانی کۆمەڵگەوە لە بوارە جیاجیاکاندا؛ هەر لە کەرتی پەروەردە و فێرکردنەوە تا تەندروستی و ژنان و وەرزش و هونەر و ژینگە و خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پشتگیریکردنی پرۆژەی نوێ و چەندین بواری تر.

خەڵاتی سێیەم خەڵاتی Stevie Awards ـــە کە ئاسیاسێڵ وەکو باشترین کۆمپانیا لەڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوە لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەدەستیهێنا لە میانەی ئاهەنگێکدا کە لە ئاستێکی بەرزدا بۆ ئەو مەبەستە سازکرابوو لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا.
 
هەر لەم بارەیەوە، عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی رەسمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی: "ئێمە زۆر شانازی بەم رێزلێنانەوە دەکەین کە ئەویش بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتە وەکو باشترین کۆمپانیا لەڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی یەوە. هەروەها حەزئەکەم ئەم هەلە بقۆزمەوە بۆ سوپاسکردنی هەموو ئەوانەی لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کاردەکەن بۆ ئەم دەسکەوتە ناوازەیە. ئەم رێزلێنانە هانمان دەدات بۆ خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر لە پێناوی ئەوەدا هەردەم بە پێشەنگیی بمێنینەوە لەسەر هەردوو ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆ". 

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ چەندین خەڵاتی تری بردووەتەوە کە جێگەی شانازیین بەو پێیەی دەرخەری ئەو توانست و وزە گەورەیەن کە کارمەندانی ئاسیاسێڵ هەیانە بۆ ئەوەی هەمیشە بە پێشەنگیی بمێنێتەوە لە جیهانی پەیوەندی و ئینتەرنێتی کوالیتی بەرز. 
           
دەربارەی "ئاسیاسێڵ"

 کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى کوالیتی مۆبایل و ئينته‌رنێته‌ لە سەرتاسەرى عێراقدا و له‌ 1ى كانونى دووەمی 2019 ژماره‌ى به‌شداربووانى گه‌يشتووه‌ته‌ زیاتر لە 14 مليۆن. 

ئاسياسێڵ یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایليش بوو کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت و خزمەتگوزارییەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بگرێته‌وه.‌ 

تۆڕى ئاسياسێڵ 99.06%ى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل له‌ناو هه‌موو كۆمپانياكانى ترى مۆبايل له‌ عێراقدا. 

ئاسیاسێڵ بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی 3.9G دادەنرێت کە تۆڕەکەی لە کانونی دووەمی 2015ــەوە سەرتاسەری عێراقی گرتووەتەوە. 


دەربارەی International Finance

"International Finance" گۆڤارێكی ناوازەی تایبەت بە دارایی و بزنسە کە فۆکەسی سەرەکی لەسەر رووماڵکردنی وەبەرهێنەران و بازاڕەکان و کەرتەکانی پیشەسازییە و دروستکردنی پردی پەیوەندییە لە نێوانیاندا – بەشێوەیەکی سەرەکی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین.

ژمارەی خوێنەرانی گۆڤاری "International Finance" و وێبسایتەکەی لە هەڵکشاندایە لە هەریەك لە ئەوروپا، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارام. 

گۆڤارەکە بەشێوەیەکی تایبەت رووماڵی ئەو ستۆرییە بەربڵاوانە دەکات کە تایبەتن بە خزمەتگوزاریی بانکیی و دارایی، دارایی ئیسلامی، ئیدارەدانی موڵك وماڵ "الأصول"، ئیدارەدانی سامان، سندوقی سەرمایەگوزاری لە دەرەوەی وڵات "صندوق التحوط"، دارایی مووچەی خانەنشینی، دارایی سیادیی، موڵك و خانووبەرە "العقارات"، تەکنەلۆجیای دارایی، دراو، نەوت و غاز، پەیوەندی، بەندەرەکان و گواستنەوەی بار، تەکنەلۆجیا، چاودێری تەندروستی، کۆمپانیای بچوك و مامناوەند لە بازاڕەکاندا. 

هەروەها ئەم گۆڤارە ئامادەیی خۆی لەڕێی ژمارەی خوێنەرانییەوە بەهێز دەکات لە چەند ناوچەیەکی ئەمریکای لاتین؛ وەکو بەرازیل، ئەرجەنتین، مەکسیك، شیلی، کۆڵۆمبیا و ئۆرۆگوای. 

گۆڤاری "International Finance" میوانداری خەڵاتە ساڵانەکان دەکات کە مەبەست لێیان بەرزنرخاندنی بەهرەی تایبەت بە پیشەسازییە جیاوازەکان و توانای سەرکردایەتیکرنە "مهارات القیادة" لە کۆمپانیاکان و خەڵاتکردنیانە لە سەرتاسەری جیهاندا. 

ئەم بڵاوکراوەیە فۆکەسی لەسەر رێزلێنانە لەو کارە ناوازانەی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە ئەنجامدەدرێن ساڵ لە دوای ساڵ لە کەرتی دارایی و کەرتەکانی تر.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure