لەم هەفتەیەدا دیاردەیەکی مەترسیدار لە بۆشایی ئاسماندا روودەدات

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 732‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

بەهەزاران مانگی دەستكرد لە ئێستادا ناتوانن كاری خۆیان بكەن بۆیە لەم هەفتەیەدا پێكدادانی دوو مانگی دەستكرد لە بۆشایی ئاسمان روودەدات.

بەپێی خزمەتگوزاری پاشماوەكان لیۆ لابسی بۆشای ئاسمانی هەردوو مانگە دەستكردەكە خەریكە  لەیەك دەدەن  كە تلیسكۆبی بۆشایی ئاسمان ئای ئار ئەی ئێسە كە ساڵی 1983 خراوەتە كار و دواتر لەكار كردن وەستێنراوە و دووەمیان جی جی ئێس ئی 4 و  لە ساڵی 1967 لە كار كەوتووە.
بەپێی بەیاننامەی لیۆ لابس هەردوو مانگە دەستكردەكە لە 29ی ئەم مانگەدا كاتژمێر 11 و 39 خولەك  بەیەكدا دەكێشن.
هەردوو مانگەكە لەدوری 15 بۆ 30 مەتر لە بەرزی 900 كیلۆمەتر كۆتای بەیەكتر دەهێنن و لەبەر ئەوەی هەردووكیان پەیوەندیان بە زەویەوە نەماوە ناتوانرێت رێرەوەكانیان بگۆڕدرێت.
ئەلیس جێرمان زانای بۆشای ئاسمان لە زانكۆی فلیندرز رایگەیاند/ پێشتر پێكدادانی لەو شێوەیە رویداوە و ئەوەی جێی بایەخە هەردوو مانگە دەستكردەكە لەیەكەوە زۆر نزیكن, دەربارەی هەبوونی مەترسی لە كاتی پێكدادانەكەدا و دروستبوونی پارچە و پاشماوەكانی مانگە دەستكردەكان كە لەوانەیە بگاتە زەوی, و دەشڵێت ئەمە مەترسیدارترین پێكدادانە لە سەدەی بیست و یەكدا روبدات.
كێشی هەردوو مانگە دەستكردەكە كە  ئای ئار ئەی ئێس 1083 كیلۆ گرامە و درێژیەكەی 3.6 مەترە و جی جی ئێس ئی 4 بچوكترە  و كێشی 4.5 كیلۆ گرامە و هەردوو مانگەكە بە خێرایی 14.6 كیلۆمەتر لە چركەیەكدا دەڕۆن.
جورمان دەشڵێت ئەگەر ئەوپێكدادانە رووبدات ئەوە مانگە دەستكردە بچوكەكە لەناو دەچێت و پەڵە هەورێك لە پارچەی تێكشكاوی مانگەكان دروست دەبێت و لەوانەیە مانگە دەستكردە گەورەكە زۆر زیانی بەرنەكەوێت و هیچ مەترسی لەسەر زەوی دروست ناكات  و پارچەكان لە ئاسمان دەسوتێت و ناگەڕێتەوە سەر زەوی. 

پ: پەری
ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure