لەنامەیەكدا 10 هەزار هاوڵاتی ئەمریكی داوای لێبوردن لە هاووڵاتیانی ئێران دەكەن

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 460‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


دوێنی سێشەممە 28ی كانوونی دووەم، گرووپی "دژ بە  شەڕ و ئاشتیخوازی" ئەمریكی چوونە نووسینگەی  "پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران"  لە واشنتۆن، نامەیەكیان دایە بەرپرسانی ئەو نووسینگەیە.

لەو نامەیەدا كە لەلایەن 10 هەزار ئەمریكییەوە واژۆ كرابوو، بەهۆی ئەو سزا و فشارانەی حكوومەتی ئەمریكا لەسەر ئێران و هاووڵاتیانی ئێرانی داناوە، داوای لێبوردنیان ئاڕاستەی هاووڵاتیانی ئێران كرد.

ئەو نامەیە لەلایەن میدیا بنجامین سەرۆكی گرووپی "دژ بە شەڕ و ئاشتی خوازی" رادەستی بەرپرسانی ئێرانی نووسینگەی "پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران" لە واشنتۆن كرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure