چوارتا..بە گوژمەی زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بنكەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك دروستدەكرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 202‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، هۆگر كەمال


بە مەبەستی كۆكردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری شارباژێر-عەربەت، لە شارۆچكەی چوارتا بنكەیەكی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە لایەن كۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە دروست دەكرێ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانیش سەرپەرشتی هەنگاوەكانی دروستكردنی دەكات. 

بەپێی هەواڵێكی راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەی دروستكردنی بنكەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاكی شارباژێر-عەربەت كە لە سنووری چوارتا دروست دەكرێت، لە لایەن ستافێكی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی سەرپەرشتی دەكرێت و گوژمەی دروستكردنی 715500000 حەوتسەد و پازدە ملیۆن و پێنجەسەد هەزار دینارە.

ئامانجیش لە دروستكردنی ئەو بنكەیە، کۆکردنەوە و کێشانی خۆڵ و خاشاكی ناوچەکەیە كە دواتر بۆ کارگەی ڕیسایکلین بەڕێدەكرێت بۆ ساغكردنەوە، ئێستاش ٦٨٪ی كارەكانی پڕۆژەکە تەواو بووە و بڕیاریشە بەمنزیکانە تەواوی كارەكانی تەواو بكرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure