دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەم ناوچەیە دابەشكردنی نەوتی سپی دەستیپێكرد

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید


دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتیانی قەزای سەیدسادق دەستیان بە خۆپیشاندانكرد، ئەمڕۆ لەو قەزایە دەستبەدابەشكردنی نەوت كرا و قایمقامیش دەڵێت: "ئەگەر هاوڵاتیان هاوكارمان بن كاتژمێرەكانی كارەباش زیاد دەكەین".

 
لە راگەیەندراوێكی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق كە ئەمڕۆ چوار شەممە 22ی كانوونی دووەمی 2020 بڵاویانكردووەتەوە ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ چوارشەمە دەستدەكەین بەدابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا بۆ قۆناغی یەكەمیش چوار هەزار خێزان نەوتی سپییان بەسەردا دابەشدەكەین و لە سەرەتاشدا لە گەڕەكی شێخانەوە دەستپێدەكەین.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوامی دەبێت و بە بەرنامە نەوت دابەشدەكرێت. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئەوەشهاتووە، تایبەت بەكارەبا كەخەمی هەموومانە و چەند رۆژێكە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیادیان كردووە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر وێستگەكەمان و محاویلەی گەڕەكەكان دروست دەبیت زۆر جار ناچارین كارەبای زۆر گەڕەك و فیدەر بۆ ماوەیەكی كەم بكوژێنینەوە بۆئەوەی پاریزگاری لەوێستگەكە بكەین، بۆیە ئەگەر هاوڵاتیان هاوكارمان بن ئەوا دەتوانین دۆخی كارەبای شارەكەمان بەرەو باشتر ببەین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure