لە هەڵەبجە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلۆنزا ڕاگەیەندرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید


بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی نەخۆشیە گوازراوەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزا، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بە هەڵمەتێكی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلۆنزای ڕاگەیاند.


د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەمڕۆ چوار شەممە 29ی كانوونی دووەمی 2020 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بە مەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزا و سەرجەم نەخۆشییە گوازراوەكان لەم وەرزەدا، بە گرنگمان زانی كە بۆ ماوەی هەفتەیەك هەڵمەتێكی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزا ڕابگەیەنین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەڵمەتەكەدا كە ستافێكی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە تیایدا بەشدارن بۆماوەی هەفتەیەك هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزا و نەخۆشییە گوازراوەكان ئەنجامدەدەین كە هەڵمەتەكەش هەموو شوێنە گشتییەكان دەگرێتەوە و تێیدا ڕێنمایی تەندروستی پێویست دەدرێت بەهاوڵاتیان.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەڵمەتە بەسەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و هەروەها ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بەڕێوە دەچێت و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكەین هاوكاری تیمەكانمان بكەن بۆ ئەوەی زۆرترین هۆشیای تەندروستییان پێبدەین لەبارەی مەترسییەكانی نەخۆشی ئەنفلۆنزا لە ناویشیاندا ئەنفلۆنزای كۆرۆنا كە لە ئێستادا لە چەند وڵاتێك بڵاوبوەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure