په‌رله‌مانی كوردستان دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 173‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، كۆچه‌ر علی 

سبەینێ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پرسی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و كۆتیهاتنی خولی پایزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بیته‌وه‌.

سبەینێ پێنجشه‌ممه‌، 30ی كانونی دووه‌می۲۰۲۰ په‌رله‌مانی كوردستان دوایین دانیشتنی خولی پایزه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌دات و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ده‌ستپێكردنی پشووی په‌رله‌مان و كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ پێشتر به‌هۆی په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی و ماده‌هۆشبه‌ره‌كان بۆماوه‌ی یه‌ك مانگ درێژكرابوویه‌وه‌.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تایبەت ده‌بێت به‌ داواكاری جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پاره‌ی گه‌نمیان له‌ لای حكومه‌تی عێراقی، كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم فشار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان له‌ حكومه‌تی به‌غدا، كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ وه‌ریان نه‌گرتووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure