بەهۆی شۆرتی کارەباوە 4 ئەندامی خێزانێک سوتان

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4868‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەدا ئەلەبەلەد-بەهۆی شۆرتی کارەباوە 4 ئەندامی خێزانێک سوتان

لە گوندی دقهلیە لە میسر بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ماڵێک گڕیگرت و لەبەرئەوەی خێزانەکە هەوڵیاندا ئاگرەکە بکوژێننەوە دووچاری سووتاوی پلەیەکبوون، دایکەکە تەمەنی 45 ساڵە و کوڕەکەی تەمەنی 20 ساڵە و لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی خێزانەکەیاندا تووشی سووتاوی پلەیەکبوون لە دەست و رووخساریاندا.


ئیندپێندەنت-ژاپۆن و ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی تووشبووەکانی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا سەردانی چینیان نەکردووە

دوو هاوڵاتی ژاپۆنی و کەسێک لە ئەڵمانیا نەخۆشی کۆرۆنایان گرتووە بەبێ ئەوەی سەردانی چینیان کردبێت، یەکێک لەوانە شۆفێری پاسێکی تەمەن 60 ساڵانبووە و لە سەرەتای مانگدا کۆمەڵێک گەشتیاری چینی خەڵکی ووهانی گواستبووەوە و بەهۆیەوە توشی نەخۆشیەکەبووە.


رۆیتەرز- فرۆشگایەک لە پەکین سزادرا لەبەرئەوەی نرخی ماسکی دەموچاویان بەرزکردبووەوە
فرۆشگایەک لە شاری پەکینی پایتەختی چین بەبڕی 3 ملیۆن یوان (واتا 434.530 دۆلار) سزا دەدرێت لەبەر ئەوەی نرخی ماسکەکانی دەموچاویان بە شەش هێندەی نرخی راستەقینەی خۆی فرۆشبووەوە بە خەڵکی لەبەر ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داوای خەڵکی لەسەری زۆربووە.


نەهار-ئیران دەڵێت:چارەنووسی پلانەکەی ئەمریکا شکستهێنانە
رۆژی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا وتی:"ئەو پلانەی ئەمریکیەکان بەسەر فلەستینیەکاندا سەپاندوویانە پلانی ئابرووبردنە و بریتیە لە خیانەتی سەردەم و چارەنوسەکەی شکستهێنانە".


سەدا ئەلەبەلەد- 25 حاڵەتی مردنی نوێ تۆمارکراوە...ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین لە زیادبووندایە
بەپێی تۆڕی سی ئێن ئێن: دەستەی تەندروستی کەرتی هوبی لە چین ئاشکرایکرد 25 حاڵەتی دیکەی مردیان بە نەخۆشی کۆرۆنا تۆمارکراوە بەم شێوەیە کۆی ئەو کەسانەی بەنەخۆشی کۆرۆنا مردوون لە چین 131 کەس زیادیکردووە و 3554 کەس تووشبوون.


نەهار-پاش ئاشکراکردنی پلانەکەی ترامپ مۆسکۆ بانگەشەی ئیسرائیل و فلەستین دەکات بۆ ئەوەی رێکبکەون
پاش ئاشکراکردنی پلانی گرێبەستی سەدە رۆژی سێشەممە روسیا بانگەشەی فلەستین و ئیسرائیلیکرد تاکو پێکەوە دانیشن و بگەنە ڕێککەوتنێک هەردوولا پێی رازیبن.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure