حكومه‌تی هه‌رێم پلانی وه‌به‌رهێنانی خۆی ئاشكرا ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 158‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،نوسینگه‌ی هه‌ولێر


له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ 60 وبه‌رهێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان هەزار پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنان راگه‌یاندرا فاروقی مه‌لا مه‌سته‌فاش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئامانجی بوو له‌ نزیكه‌وه‌ گوێ له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران بگرێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌، 28ی كانونی دووه‌م، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ 60  وبه‌رهێنه‌رو خاوه‌نكاری هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هەزار پرۆژەی گەورەی وەبەرهێنانی خسته‌ به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران.

به‌پێی قسه‌ی وەبه‌رهێنه‌ران له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌ وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ماستەرپلانێکدا رێکدەخه‌نه‌وه‌ و یاسای وەبەرهێنانیش هەموار دەکرێتەوە.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د. محه‌مه‌د شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان رایگەیاند "لە چەند رۆژی داهاتوودا نزیکەی هەزار پرۆژەی گەورەی وه‌به‌رهێنان له‌ بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان رادەگەیه‌نرێت و بانگهێشتی کۆمپانیا خۆماڵییەکانی کرد کە ئەو پرۆژانە جێبەجێبکەن".

فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە له‌ لێدوانێكیدا له‌ دوای ته‌وابوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند "حكومه‌ت زیاد لە 60 وەبەرهێنەر و خاوەنکاریان بانگهێشتكردبوو هەمووان بۆچوونی خۆیان بەڕاشکاوی خستووەتەڕوو، سەرۆکی حکومەت ئامانجی بوو گوێی لە قسەکانیان بێت و ئەوانیش سەرنجی خۆیان لەسەر کارەکان داوه‌ به‌ حكومه‌ت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure