فڕۆكەی ئێف 16ی عێراق لەفڕین وەستێنرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1989‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


پاش ئەوەی شارەزا ئەمریكییەكان لەبنكەی سەربازیی بەلەد لەعێراق كشانەوە، چیتر فڕۆكە ئێف شانزەكانی عێراق ناتوانن بەئاسماندا بسووڕێنەوە، بۆیە فڕینیان وەستێنرا.

سەرچاوەیەك بەئاژانسی هەواڵی دی بی ئەی ئەڵمانی وتووە "گواستنەوەی پسپۆڕە ئەمریكییەكان بۆتەهۆی وەستانی فڕینی فڕۆكە عێراقییەكان لەجۆری ئێف 16 و چیتر ناتوانن دژی داعش هێرشەكانیان ئەنجامبدەن".

وتیشی: "ئیشپێكردنی ئەو فڕۆكانە بەشێوەیەكی تەواوەتیی بەپێی ئەو گرێبەستەیە كە لەنێوان ئەمریكا و عێراقدا هەیە لە ئاڕاستەكردن و چاككردنەوە و سەرپەرشتیكردنیان، تەنها لێخوڕینیان لەسەر عێراقە كە فڕۆكەوانەكان عێراقین و لەئەمریكا مەشقیان پێكراوە".

لەوەتەی هێرش كراوەتە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەعێراق لەلایەن بەموشەكی ئێرانی، ئەو پسپۆڕە ئەمریكییانە شوێنیان گواستۆتەوە بۆ جێگەیەكی دیكە كە ژمارەیان زیاترە لە 600 شارەزا.

لەساڵی 2008دا بەغدا و واشنتۆن گرێبەستی پەرەپێدانی فڕۆكەی ئێف 16یان ئیمزا كرد كە ژمارەیان 36 فڕۆكەیە و تائێستا بەغدا پێیگەیشتووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure