وه‌زیری ناوخۆ له‌باره‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كانی ناوبازاڕی هه‌ولێر بڕیاریدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1494‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت: بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ تۆمەتبارانی تەقەكه‌رانی ناو بازاڕی هه‌ولێر دراونەته‌ دادگا.


هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر  بەدواڕۆژی راگەیاند: دوابەدوای ئەو رووداوەی ئەم ئێوارەیە لە بازاری شاری ھەولێر روویدا، وەزیری ناوخۆ ھاتەسەر ھێل و بە فەرمانی ناوبراو سێ لە تۆمەتباران دەستگیرکران و چەکەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیان دەستیان بەسەردا گیرا و درانە دادگا.

وتیشی "وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە کە ھەر تاوانبارێک رووبەڕووی ھێزەکانی ناوخۆ ببێتەوە، توندترین لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بەرامبەر ده‌كرێت، چونكه‌ كه‌س لە یاسا بەرزتر نییە.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure