توركیا له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی ترامپ هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1474‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی توركیا له‌سه‌ر پلانی ئاشتی كه‌ دۆناڵد ترامپ ئه‌مشه‌و رایگه‌یاند، وتی "پلانی سه‌ده‌، به‌ مردووی له‌دایكبوو، ته‌نیا مه‌به‌ست لێی لكاندنی خاكی فه‌له‌ستینه‌ به‌ ئیسرائیل".


وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پلانی ئاشتی ئه‌مریكی به‌ مردووی له‌دایكبووه‌و ئامانج لێی وێرانكردنی پرۆسه‌ی رێككه‌وتنی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیله‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت "قودس هێڵی سووره‌و رێگه‌ ناده‌ین هه‌نگاوه‌كانی به‌شه‌رعیكردنی داگیركاری و سته‌م سه‌ربگرێت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: نابێت گه‌لی فه‌له‌ستین و خاكه‌كه‌ی به‌ پاره‌ بفرۆشرێت، بۆیه‌ توركیا هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستیندایه‌و پاڵپشتی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆیه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure