مەحمود عه‌باس: قودس بۆ فرۆشتن نییه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 266‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین له‌باره‌ى پلانه‌كه‌ی ترامپ هاته‌ده‌نگ و رایگه‌یاند: پلانی ئاشتی كه‌ ترامپ رایگه‌یاندووه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و قودس (ئورشه‌لیم)یش بۆ فرۆشتن نییه‌.


مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ رامه‌ڵڵا به‌ڕێوه‌چوو، وتی "قودس بۆ فرۆشتن نییه‌و ئه‌و پیلانه‌ش تێپه‌ڕنابێت و گه‌لی فه‌له‌ستینیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌".

عه‌باس جه‌ختی له‌سه‌ر "یه‌كگرتووی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و پایته‌خته‌كه‌ی (قودس) كرده‌وه‌"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی پلانی ئاشتی كه‌ تیایدا قودی كراوه‌ته‌ پایته‌ختی دابه‌شنه‌كراوی ئیسرائیل.

وتیشی "ئه‌م پلانه‌ی ترامپ هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌ له‌گه‌ڵ "به‌ڵێنی بلفۆر" و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ساڵی 1917".

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریکا "پلانی ئاشتی" ناسراو به‌ پلانی سه‌ده‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راگه‌یاند.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure