قایمقامیه‌تی سلێمانی: كارگه‌یەکی غازمان داخست

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1551‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

به‌هۆی گرانكردنی نرخی غازی ماڵان له‌سه‌ر بریكاره‌كانی دابه‌شكردن، لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، كارگه‌یەکی غازیان دا‌خست.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامێتی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ، نرخی غازی ماڵانی له‌سه‌ ربریكاره‌كان زیادكردووه‌، له‌ كاتێكدا شاری سلێمانی رووبه‌ڕووی هیچ گرفتێك له‌ بڕ و نرخی غازی ماڵان نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خاوه‌نی كارگه‌كه‌ به‌ حه‌وت هه‌زار و (500) دینار فرۆشتوویه‌تی به‌ بریكاره‌كان كه‌ پێوسته به‌نرخی ئاسایی كه‌‌ ته‌نها‌ شه‌ش هه‌زار و (500) دیناره‌ پێیان بفرۆشێت".

راشیگەیاند "خاوه‌ن كارگه‌ی غازی ئه‌زمڕ به‌ بریكاره‌كانی راگه‌یاندووه‌ نرخی غاز له‌سه‌ر‌ هاووڵاتیان زیاد بكه‌ن بۆ 9 یان 10 هه‌زار دینار، بۆیه‌ به‌هۆی گرانفرۆشییه‌وه‌‌ له‌لایه‌ن قایمقامی سلێمانی،‌ بڕیاری داخستنی كارگه‌كه‌ دراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و غازه‌ی له‌كۆگای‌ كارگه‌كه‌دایه‌ به‌نرخی ئاسایی به‌ سه‌ر بریكاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".

لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیانی سلێمانی كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ بڕ و نرخی غازی ماڵاندا دروست نه‌بووه‌ و هه‌ر هاووڵاتیه‌ك حاڵه‌تێكی بینی كه‌ نرخی غاز گران كرابوو، یان دوكاندارێك ئاماده‌نه‌بوو بیفرۆشێت، ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بگیرێته‌به‌ر.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure