وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌بوونی نه‌خۆشی كۆرۆنا هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 354‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار  محەمەد 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە و تۆمار نەکراوە. 


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردووه‌تەوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت "هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندروستی زۆر بە وردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککارە پێویستەکان دەگیرێنەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها ڕایدەگەیەنین جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی  WHO لەسەر ئاستی جیهان، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە دانانرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure