یه‌كه‌م وڵات له‌ دژی پلانه‌كه‌ی ترامپ هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8066‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

راوێژكاری سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند: پلانی سه‌ده‌ كه‌ ترامپ رایگه‌یاندووه‌، ده‌بێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینێكی نوێ.


حیسامه‌دین ئاشنا راوێژكاری سه‌رۆكی ئێران له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند: پلانی سه‌ده‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌هودی و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، هیچ تێكه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستیندا نییه‌، ئه‌وه‌ نه‌ك پرۆژه‌ی ئاشتی نییه‌، به‌ڵكو پلانێكه‌ بۆ سزادانی فه‌له‌ستین.

راوێژكاری سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت "چاوه‌ڕوانی راپه‌ڕینی نوێین".

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریا "پلانی ئاشتی" ناسراو به‌ پلانی سه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راگه‌یاند.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure