وێنه‌: چه‌ند ژنێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بژێوی ژیانیان دابینده‌كه‌ن

هەواڵ / گەلەری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 700‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

فۆتۆ: حەمەسور

بە تیپەڕبون بەبەردەم شەقامی بینای دادگای کۆنی سلێمانیدا دیوار و ڕاگرەکانی بەجلووبەرگ و پارچەی ڕەنگاوڕەنگ داپۆشراون و دەنگ و سەدای کڕیار و فرۆشیار لەو گوزەرەدا وای کردووە قەرەباڵیییەکی زیاتر بەو شەقامەوە دیاربێت.

ڕۆژانە ژمارەیەک ژن کە هەندێک لەو ژنانە بەساڵاچوون، خەریکی پەیداکردنی بژێوی ژیانیانن، ئەو پاڕچانەی کە کۆن بوون دەیکڕنەوە و لەم بازارەدا دەیفرۆشنەوە، وەک خۆیان باسی دەکەن ئەوان بۆ دەستکەوتنی بژێوی ژیانیان هاتوونەتە ئەم بازاڕە و تائێوارە چەند پارچەیەک دەفرۆشن کە هەندێک لەو پارچانە لە 250 دیناری عێراقییەوە دەستپیدەکات تا 5 هەزار، هەر ئەمەش وای کردوە کڕیارەکان لەخۆیان کۆبکەنەوە.

باسیشیان لەوەکرد کە لەگەڵ شارەوانی هەندێک کات کێشەیان هەیە کە ڕێگریان لێدەکرێت، بۆیە داوادەکەن شوێنەکەیان بۆ ڕێکبخرێت و ڕێگەیان پێبدرێت تا بتوانن کاری خۆیان بکەن و بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان دابینبکەن.

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure