چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى كاره‌با له‌م ناوچه‌ى هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1058‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بایی سلێمانی به‌بڕی زیاتر له‌ 162 ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بوارى كاره‌با له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زاى سه‌یدسادق جێبه‌جێده‌كات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى كه‌ وێنیه‌كى لاى دواڕۆژه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی كاره‌بای به‌رێوه‌به‌رایه‌ی گشتی كاره‌بای سلێمانی و به‌پێی گرێبه‌ستێك كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ئه‌نجامدراوه‌، به‌بڕی 162 ملیۆن و881 هه‌زار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زاى سه‌یدسادق جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ بڕیاره‌ جێبه‌جێبكرێن بریتین له‌ گه‌یاندنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هۆڵی بۆنه‌كان له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و دانانی ئیناره‌ بۆ جه‌زره‌ وه‌سه‌تی شه‌قامى مزگه‌وتی به‌ختیاری له‌سه‌ر وێستگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ك هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری كۆڵانی ته‌په‌ڕه‌ش له‌گه‌ره‌كی سه‌رایی قه‌زاى سه‌یدسادقك هاوكات نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فیده‌ری هه‌شتی كۆمه‌ڵگاى نه‌سر له‌ سنورى قه‌زاى شاره‌زوور.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بارى سلێمانى ئه‌وه‌ش هاتووه‌، سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (سانان) جێبه‌جێده‌كرێن و ده‌بێت له‌ماوه‌ى 90 ڕۆژیشدا كۆتاییان پێبێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر دوێنێ به‌شێك له‌ دانیشتووانى قه‌زاى سه‌یدسادق به‌هۆى خراپى دۆخى كاره‌با و كه‌مى كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با و نه‌بوونى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م بیناى قایمقایمه‌تى قه‌زاكه‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure