"هەوڵدەدرێت زه‌ویه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوك لە خاوەنە رەسەنەکانی زەوتبکرێت"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 151‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

وەزیری هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا رایدەگەیەنێت: سەبارەت بەکێشەی زەویە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبونەوەیەکی ئەرێنیمان ئەنجامدا.


خالید شوانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی کانونی دووەم بەدواڕۆژی راگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی زەویە کشتوکاڵیەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لەگەڵ سەرۆک کۆمارو وەزیری دادو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوینەوە.

وتیشی، لەکۆبونەوەکەم لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، تەواوی بەڵگە یاساییەکانم خستەڕوو سەبارەت بەزەوییە کشتوکاڵیەکانی کەرکوک کە بەناوی یاساوە هەوڵدەدرێت جارێکی دیکە لەخاوەنە رەسەنەکانی زەوت بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە کۆبونەوەکەیان ئەرێنی بووەو دڵنیایی ده‌داتە جوتیارانی کورد کە هەنگاوی باشیان ناوەو ئەنجامی دەبێت.

خالید شوانی، ئەوەشی وت کە نایەوێت پێش روداوەکان بکەوێت و رایگەیاند: لەرۆژانی داهاتودا بەشێوەی کرداری ئەنجامی کۆبونەوەکەیان دەردەکەوێت.

لەدوای روداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ بەپشتیوانی پارێزگاری کاتی کەرکوک و بەهاوکاری هێزە سەربازیەکانی عێراق، عەرەبە هاوردەکانی سەردەم بەعس گەڕاونەتەوە سنورەکەو هەوڵی داگیرکردنی زەویەکانی کورد دەدەنە،بەهۆیەوە زیاتر لە ملیۆن و دوو سەد هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی کورد لەبەردەم مەترسی تەعریبکردنەوەدایە، بەشێکیشی لەلایەن دادگای کەرکوکەوە لەبەرژەوەندی عەرەبەکان یەکلاییکراونەتەوە.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure