دواین زانیاری له‌باره‌ى ته‌ندروستی سیستانی

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 671‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، خێزانی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان رایگه‌یاند: چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ سیستانی كراوه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابوردوودا قاچی شكابوو.

ئاژانسی "واع" له‌زاری خێزانی سیستانییه‌وه‌، بڵاویكرده‌وه‌: كه‌ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ كراوه‌و نه‌خۆخشخانه‌ی به‌جێهێشتووه‌.

هه‌فته‌ی رابوردوو عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا قاچێكی شكا.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure