بڕیارێک لە دژی سەرۆکی ئیسرائیل دەرکرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1385‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
کەمێک پێش ئێستا کەنیسەی ئیسرائیل بڕیارێکی دژی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دەرکرد.

رۆژنامەی هائارتز ئەمشەو سێشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2020 بڵاویکردەوە کە کەنیسەی ئیسرائیل پارێزبەندی نەبەخشیوە بە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

بەهۆی ئەوەی کە کەنیسە پارێزبەندی پێنەبەخشیوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە تۆمەتەکانی گەندەڵی و بەرتیل خۆری و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و خیانەتکردن لە متمانە، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمشەو دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل رێککەوتنی سەدەیان لەبارەی کێشەی ئیسرائیل-فەڵەستین راگەیاند.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure