ترامپ پلانی سەدەی راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 588‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانی سه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئیسرائیل فه‌له‌ستین راگه‌یاند و باسی هه‌ندێك له‌ ناوه‌ڕۆكی پلانه‌كه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌باره‌یه‌وه‌ رێككه‌وتنی ئه‌نجامداوه‌.


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكی ئیسرائیل رایگه‌یاند: کە بووم بە سەرۆک، یه‌كه‌مین سه‌ردانم بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل بوو، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ بچوكه‌ بووه‌ته‌ ناوه‌ندی دیموكراسی و ده‌وڵه‌تێكی پیرۆزی سیستماتیك بۆ جوله‌كه‌كانی جیهان.

وتیشی "له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین كۆبوومه‌وه‌و وتم گه‌لی فه‌له‌ستین شایه‌نی ژیانێكی باشترن و پێویسته‌ قه‌یرانی نێوان ئێوه‌و ئیسرائیل كۆتایی پێبهێنرێت و ده‌مه‌وێت ده‌ست بۆ پرسه‌ قورسه‌كان ببه‌م".

باسی له‌وه‌شكرد: پلان و پێشنیارێكی 80 لاپه‌ڕه‌ییم ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئاشتی ئیسرائیل فه‌له‌ستین و چاره‌سه‌ری ته‌كتیكی و كۆتایی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش پشتیوانی پلانه‌كه‌می كردووه‌، 

وتیشی "كار ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی شوێنێك بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر كۆتایی پێبێت".

ترامپ روونیشیكرده‌وه‌: به‌پێی پلانه‌كه‌م ئورشه‌لیم (قودس) ده‌بێته‌ پایته‌ختێكی دابه‌شنه‌كراوی ئیسرائیل و ئه‌مریكا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ ئه‌و شوێنه‌ ده‌بێته‌ موڵكی تەواوەتی ئیسرائیل.

وتیشی "یه‌ك ملیۆن هه‌لی كار بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان دابین ده‌كرێت و له‌مه‌ودوا ئه‌و وڵاته‌ پشت به‌ ئابوری خۆی ده‌به‌ستێت و ئێمه‌ش هاوكاریان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و بتوانن پێشبكه‌ون، ده‌بێت به‌ته‌حه‌داوه‌ باه‌ش بۆ پێكه‌وژیان بگرنه‌وه‌و دژی حه‌ماس و گروپه‌كانی تر بوه‌ستنه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین ئاشتی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وا به‌به‌های 50 ملیار دۆلار پرۆژه‌ له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

باسی له‌وه‌شكرد: ئێمه‌ خه‌لافه‌تی داعش و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیمان له‌ناوبرد، هه‌روه‌ها قاسم سلێمانیمان كوشت كه‌ زۆر مه‌ترسیدار بوو.

ده‌ڵێت "فه‌یله‌قی قودس هه‌وڵده‌دات بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل و پلانی زۆر مه‌ترسیداریان داناوه‌و ئیسرائیلیان كردووه‌ به‌ پاساو بۆ پیلانه‌كانیان.

ترامپ ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌: ئێمه‌ سازش له‌سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل ناكه‌ین و پشتیوانیان ده‌بین و ئه‌وانیش هێنده‌ی ئه‌مڕۆ به‌هێز نه‌بووه‌، بۆیه‌ ده‌توانین پێكه‌وه‌ ره‌وشێكی نوێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنینه‌ كایه‌وه‌.

وتیشی "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زۆر وڵات قسه‌م كردووه‌و ئه‌وانیش وتووویانه‌ تامه‌زۆری چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌ی ئیسرائیل فه‌له‌ستینین".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌: لیژنه‌یه‌كمان داناوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌.

هاوكات بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكی ئیسرائیل وتی "ئێستا كاتێكی مه‌زنه‌ بۆ من كه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپدا وه‌ستاوم".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure