وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 26323‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ 16ی كانونی دووه‌می 2020 بڕیارێكی له‌باره‌ى داهاتی وه‌زاره‌ته‌كان و خه‌رجكردنی رێژه‌یه‌كی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ خودی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كردووه‌.


وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ نوسراوێكدا كه‌ له‌ 16ی كانونی دووه‌می 2020 ده‌ریكردووه‌، ئه‌ماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "3%ی داهاتی وەزارەتی كارەبا بۆ خودی وەزارەتەكه‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها 2%ی داهاته‌كه‌ بۆ هاندان و 90%ی بۆ گەنجینەی گشتی حكومه‌ت دەبێت.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌: 6%ی داهاتی كۆنتڕۆڵی جۆری و پلاندانانی سه‌ر به‌ وەزارەتی دارایی بۆ خودی وەزارەتەكە و 94%ی بۆ گەنجینەی گشتی دەبێت.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ "15%ی داهاتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ خودی شارەوانییەكان و 20%ی بۆ ئاو و ئاوەڕۆكان و 80%ی بۆ گەنجینە ده‌بێت، بەڵام 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی روكن و زۆر باش بۆ گەنجینەی گشتی حكومه‌ت دەبێت".

هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا باس له‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كراوه‌و تیایدا هاتووه‌ "50 %ی داهاتی وێستگەی كێش و تاقیگەی بیناسازی و سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەته‌كه‌ بۆ خودی وەزارەتەكە دەبێت و 50%شی بۆ گەنجینەی گشتی حكومه‌ت".

سه‌باره‌ت به‌ وەزارەتی ناوخۆ، داهاته‌كان به‌پێی شوێنه‌كان دابه‌شكراوه‌، بۆ نموونه‌ 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ بۆ خودی وەزارەت، 83%ی داهاتیشیان بۆ گەنجینەی گشتی حكومه‌ت ده‌بێت، هه‌روه‌ها بواری 10%ی داهاتی كۆمپانیا ئەمنییەكان بۆ خودی وەزارەتی ناوخۆ و 90%ی بۆ گەنجینەی گشتی ده‌بێت، به‌هه‌مانشێوه‌ 5%ی داهاتی ڤیزا و نشینگەكان بۆ خودی وەزارەتی ناوخۆو 95%شی بۆ گەنجینەی گشتییه‌.

هه‌روه‌ها 6%ی داهاتی كۆنتڕۆڵی جۆری وەزارەتی پلاندانان بۆ وەزارەتەكە دەبێت و 94%ی بۆ گەنجینەی گشتی.

داهاتی فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی كه‌ سه‌ر به‌ وەزارەتی گواستنەوەن، 50%ی بۆ خودی وەزارەتەكە و 50%شی بۆ گەنجینەی گشتییه‌.

له‌باره‌ى وەزارەتی ئەوقاف، 15%ی فۆڕمی عەمرەكاران بۆ وەزارەته‌كه‌و 85%ی بۆ گەنجینەی گشتی حكومه‌ت دەبێت.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ "38%ی داهاتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌و 62%شی بۆ گەنجینە گشتی دەبێت، 70%ی داهاتی زانكۆ كۆنەكانیش بۆ وه‌زاره‌ت و 30%ی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی، هه‌روه‌ها 80%ی داهاتی زانكۆ نوێیەكان بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و 20%شی بۆ گەنجینەی گشتی ده‌بێت.

بۆ وەزارەتی پەروەردە، داهاتی فرۆشگەكان 100%ی بۆ خودی وەزارەت دەبێت و هیچ پاره‌یه‌ك ناگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ گەنجینەی گشتییه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌، 10%ی داهاتی تۆماری كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ خودی وەزارەتەكە و 90%ی داهاتیشیان بۆ گەنجینە گشتی حكومه‌ت ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه‌، 30%ی داهاتی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ وەزارەتی تەندروستی بۆ وەزارەته‌كه‌و 70%ی داهاتیش بۆ گەنجینەی گشتی ده‌بێت.

5%ی داهاتی وەزارەتی داد بۆ خودی وەزارەت و 95%ی بۆ گەنجینەی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure