بومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 8853‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گۆڕی 5.1 پله‌ی رێخته‌ر له‌ (خانه‌ زنیان) له‌ پارێزگای فارس له‌ باشوری ئێران روویدا.

ده‌زگای بومه‌له‌رزه‌زانی ئێران بڵاویكرده‌وه‌: له‌ كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، بومه‌له‌زه‌یه‌ك له‌ نزیك شارۆچكه‌ی خان زنیان له‌ نزیك شاری شیراز و به‌ قوڵی 5 كیلۆمه‌تر روویدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: دوێنێ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گۆڕی 5.4 پله‌ی رێخته‌ر له‌ نزیك شارۆچكه‌ی خان زنیان روویدا و بووه‌هۆی برینداربوونی 33 كه‌س و زیانگه‌یاندن به‌ 37 گوند.

هه‌ر ئەمڕۆش بوومەلەرزەیەک باکووری رۆژهەڵاتی ئەیزمیر-ی لە پارێزگای مانیسای توركیای هەژاند و بەشێک لە هاووڵاتیان ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure