كەمپەینێك بۆ پاراستنی ئاژەڵانی بێلانە رادەگەیەنرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 121‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ژمارەیەك نووسەر و میدیاكار هەڵمەتێك بۆ پاراستنی ئاژەڵانی بێلانە رادەگەیەنن و بۆ ئەو مەبەستەش بەدوو ئاست كاری لەسەر دەكەن.

توانا ئەمین، چیرۆكنووس و یەكێك لەسەرپەرشتیارانی كەمپەینەكە ئەمڕۆ 28ی كانوونی دووەمی 2020 بەدواڕۆژی راگەیاند: پڕۆژەیەكیان بەدەستەوەیە بۆ پاراستنی ئاژەڵانی بێلانە و ئێستا خەریكی رێكخستنی راگەیاندنی پڕۆژەكەن، مەبەستیش لێی پاراستنی ئاژەڵانی بێلانەیە بەپلەی یەكەمیش سەگ و گوێدرێژ و پشیلەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: كەمپەینەكە دوو ئامانجی هەیە یەكێكیان ستراتیژییە، چونكە دوو پڕۆژە یاسا لەپەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی وەزیران هەیە بۆ پاراستنی ئەو ئاژەڵانە تا بیخەنە بەرنامەی كارەوە لەپەرلەمان، دووەمیش لەماوەی هەفتەیەكدا كار دەكەن بۆ كۆكردنەوەی خواردن و كۆمەك بۆ ئەو ئاژەڵانەی لەحاڵەتی بەپەلەدان و چارەسەریان بۆ بكرێت.

پ: ک. س

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە