پۆلیسی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 566‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەو کەسانەی تەقەیان لە پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر کرد تیایدا هاتووە: "هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە، توانرا کەمتر لە (۱٥) خولەک دەست بەسەر دوو چەکدار و ئۆتۆمبێلەکە دابگیرێت". 

 

دەقی راگەیاندراوەکە:

 

ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کەوا ئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ اجنبی لەسەرشۆستە وەستاندبوو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لە نێوان دوو چەکدار و پۆلیسی هاتوچۆ لە ئاکامدا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەکەن دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید - دلێر نجات یاسین نجار) هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە، توانرا کەمتر لە (۱٥) خولەک دەست بەسەر دوو چەکدار و ئۆتۆمبێلەکە دابگیرێت.
هەروەها یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێک هێزەکانی پێشمەرگە بوو، دواتر بەرپرسەکە دەچێتە شوێنی ڕووداو.
بەفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت.
لێرەوە بەڕێزیان ڕایدەگەیەنێت هیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر نیە، هەرکەسێک ڕووبەڕووی یاسا ببێتەوە ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

---

ئا: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure