"یەکێتی پۆستی سکرتێر و دوو جێگری دەبێت"

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 826‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: پێشنیار کراوە لە جیاتی سەرۆک، پۆستی سکرتێر و دوو جێگریشی هەبێت.

ئەو سەرچاوە باڵایە کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دواڕۆژی راگەیاند: لە لایەن لیژنە 20 کەسییەکەوە پێشنیارکراوە پۆستی سکرتێر و دوو جێگر هەبێت.

وتیشی "ناوی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سکرتێر و بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بۆ جێگرانی سکرتێر دەهێنرێن و ئەگەرێکی بەهێزیشە هەر بەوشێوەیە بێت".

بڕیارە سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەكێتی ئەنجام بدرێت و گفتوگۆیش لەسەر پۆستی سکرتێر و جێگرانی بکرێت.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure