لە داهاتوودا فڕۆکە گەشتیارییەکان دەتوانن خێراتر لەدەنگ بفڕن

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 247‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

لە تاقیکردنەوەیەکى نوێدا شارەزایانى بریتانى بە هاوکارى چەند کۆمپانیایەک توانییان بزوێنەرێک دابهێنن کە خێرایی فڕۆکە گەشتیارییەکان 25 جار لە دەنگ خێراتر بکات.


کاتێک فڕۆکە گەشتیارییەکان لە ئاسماندا دەفڕن، پلەى گەرمى ئەو هەوایەى بە نێو بزوێنەرەکاندا تێدەپەڕن بەرزدەبنەوە، بۆیە دەبینین ئەو فڕۆکانە ناتوانن لە خێراییەکى دیاریکراو لابدەن، بەپێچەوانەوە بزوێنەرەکانیان بەرگەى ئەو گەرمییە ناگرن و دەتوێنەوە.

بۆ رزگاربوون لەو دۆخە، کۆمەڵێک لە ئەندازیاران لە کۆمپانیاى REACTION ENGINES بریتانى، بەهاوکارى کۆمپانیاى BAE SEATEMS و ئاژانسى بۆشایی ئاسمانى ئەوروپى، توانییان جۆرە بزوێنەرێک بۆ فڕۆکە گەشتیارییەکان دابهێنن، کە 25 جار خێراترە لە دەنگ و لەهەمان کاتدا ئەو هەوایە سارد دەکاتەوە کە تێیدا تێدەپەڕێت، بەمەش پێشبینى دەکرێت لە داهاتوودا گەشتێکى ئاسمانى لە نێوان لەندەن و نیویۆرک بە کەمتر لە کاتژمێرێک ئەنجامبدرێت.

ئەو بزوێنەرە لە رێگاى ماددەى هیلیۆمى شلەوە لە توانایدایە لەماوەى 20 خولەک پلەى گەرمى ئەو هەوایە لە 1000 پلەى سەدییەوە دابگرێت بۆ 15 پلەى سەدى، بۆیە سودێکى دیکەى دەبێت بۆ کەشتییە ئاسمانییەکان، هەتا بە تێچوویەکى کەم و  بەخێرایی بارەکانیان بگەیەننە بۆشایی ئاسمان.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure