مامۆستایەکی زانکۆ کوژرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 13414‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دوای دەرچوونی لە ماڵەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشممە مامۆستایەکی زانکۆ لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە بەغدا کوژرا.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هێزە ئەمنییەکانی بەغدا بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای دەرچوونی لە ماڵەوە چەند چەکدارێکی نەناسراو ئۆتۆمبێلی محەمەد عسێن عەلوان مامۆستای زانکۆی موستەنسریە رادەگرن.

 

وتیشی: "ئەو چەکدارانە لە نزیک ماڵی خۆی مامۆستاکەیان راگرتووە، دواتر دەتستڕێژی  گوللەیان لێکردووە بە بەرچاوی کچەکەیەوە و کوشتویانە".

 

ئەو سەرچاوە ئەمنییە باسی ئەوەشی کرد: چەکدارەکان نەناسراوبوون و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

 

ئا: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure