ژن و مێردێك له‌هه‌رێم منداڵه‌ یه‌ك رۆژه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌ و گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 10623‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
ئه‌مڕۆ سێشممه‌ 28ی كانوونی دووه‌م، ته‌رمی منداڵێكی یه‌ك رۆژه‌ له‌ ناو كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌شی ئاواره‌كانی رۆژئاوا دۆزرایه‌وه‌ و دواتر ئاشكرابووه‌ كه‌له‌لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه‌ له‌ خانویه‌كى چۆڵ به‌جێهێڵراوه‌و تا مردووه‌ و دواتر هه‌ردوكیان ده‌ستگیركران.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ به‌رده‌ڕه‌ش به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژن و پیاوێكی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌چنه‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ژنه‌كه‌ نه‌خۆشبووه‌ و منداڵكی بووه‌". 

وتیشی:" دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌مپه‌كه‌، ئه‌و ژنه‌ له‌گه‌ڵ پیاوی خۆی منداَله‌كه‌ كه‌ كور بووه‌ ده‌به‌نه‌ ماڵێك له‌ خوارووی كه‌مپه‌كه‌ و كه‌ هیچ كه‌سێك له‌وماڵه‌دا نه‌بووه‌ له‌ ناو حه‌مامی ئه‌و ماڵه‌دا به‌جێیانهێشتووه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد:" دواتر ئه‌و منداڵه‌ به‌ مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ناو كه‌مپه‌كه‌ ئاگاداركراون دایك و باوكی منداڵه‌كه‌ ده‌ستگیركراون و له‌ لێكوڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure