له‌كاتى نوێژى نیوه‌ڕۆدا له‌ مزگه‌وتێكدا پیاوێك به‌ ته‌ور كوژرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 19702‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

عه‌بیر – له‌كاتى نوێژى نیوه‌ڕۆدا له‌ مزگه‌وتێكدا پیاوێك به‌ ته‌ور كوژرا 
له‌ شارۆچكه‌ى تونفیت له‌ مه‌غریب، سێ كه‌س له‌ مزگه‌وتێكدا هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر پیاوێك و ده‌یكوژن.
به‌پێى لێدوانى پۆلیسى تونفیت، سێ كه‌سه‌كه‌ خزمى یه‌كترین و له‌كاتى نوێژى نیوه‌ڕۆدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر پیاوێكى ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌ و له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا به‌ته‌ور لێیانداوه‌، هه‌رچه‌نده‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و سێ كه‌سه‌كه‌ش گیراون. 


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا داواى له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا كرد، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیان بۆ خاكى لیبیا رابگرن.


سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د – بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، حكومه‌تى چین ده‌وامى فه‌رمى له‌ خوێندنگه‌ و زانكۆكان تا كاتێكى راگرت نادیار.


ئاڕ تى – به‌هۆى نائارامى و نه‌بوونى ئاسایشه‌وه‌، ئه‌مریكا ناردنى چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ عێراق راده‌گرێت.


ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ – سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند: "به‌ره‌ى نوسره‌ به‌رپرسیارن له‌ گرژییه‌كانى ئیدلیب".


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure