گۆڕانكاری له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێى عێراق رویداوه‌

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1025‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، به‌غدا 
دوێنێ دووشه‌ممه‌ و شه‌وی رابوردوو گۆڕانكاری خێرا له‌ پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووى عێراق روویداوه‌، كه‌ هه‌ندێك ناوی نوێ ده‌ركه‌وتوون وه‌ك كاندید و هه‌ندێكی دیكه‌ش چانسی دیاریكردنیان زیادیكردووه‌، هه‌ندێكیش چانسیان به‌ته‌واوی لاوازبووه‌.

سایتی ئه‌ینه‌ى عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٨ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ بڵاویكرده‌وه‌، پێده‌چێت به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده‌ پرسی راسپاردنی كاندیدێك بۆ پێكێهێنانی حكومه‌ت یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتووشیه‌تی:" دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆك كۆمار گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌غدا ده‌ستی به‌ دانوستان و په‌یوه‌ندیكردن كردووه‌، بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چاوی به‌ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران بكه‌وێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌، لستی كاندیده‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك كاندید چانسیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ندێكى كاندیدی دیكه‌ چانسیان به‌ته‌واوی لاوازبووه‌، له‌و نێوه‌نده‌شدا هه‌ندێك ناوی نوێ ده‌ركه‌وتوون كه‌ به‌شێك له‌ هاوپه‌یمانێنییه‌كان پشتگیرییان ده‌كه‌ن و پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure