له‌ روداوێكى هاتوچۆدا هاووڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن 52 ساڵ گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 751‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
له‌ ئه‌نجامى ڕوداوێكى هاتوچۆ و به‌ هۆى پێكدادانى ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبیلێكى بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كى سلێمانى و  ناحیه‌ى وارماوا، شۆفیرى ماتۆڕ سكیله‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 52 ساڵه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.
 

كه‌مال ئه‌حمه‌د، به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید ڕه‌وف به‌گ له‌ قه‌زاى شاره‌زوور به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ ته‌رمى هاوڵاتییه‌ك گه‌یه‌ندرایه‌ به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه‌ له‌ ئه‌نجامى پێكدادانى ماتۆڕ سكیلێك و ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر گیانى له‌ده‌ستدا بوو.
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌ وته‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵیدا هاتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كى سلێمانى و ناحیه‌ى وارماوا له‌ نزیك گوندى قه‌ره‌گۆڵ ڕویداوه‌، هاوكات ئه‌و هاوڵاتییه‌ى كه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نى 52 ساڵه‌ و دانیشتووى ناحیه‌ى وارماواى سه‌ر به‌ قه‌زاى شاره‌زووره‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید ڕه‌وف به‌گ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر له‌ ڕووداوه‌كه‌ پاش ئه‌نجامدانى چه‌ند ڕێكارى ته‌ندروستى ته‌رمه‌كه‌مان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى سلێمانى كرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure