روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5467‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
به‌رپرسێكی كه‌شناسی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات: تاوه‌كو رۆژی هه‌ینی داهاتوو كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان جێگیرده‌بێت و هیچ باران و به‌فر بارینێك روونادات، ده‌شڵێت:"له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینیه‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ كه‌شوهه‌وا رووده‌دات".

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو رۆژی هه‌ینی كه‌شو هه‌وای هه‌رێمی كوردستان جێگیر ده‌بێت و ئاسمان له‌ نێوان ساماڵ و نیچمه‌ هه‌ورو هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام هیچ باران بارین و به‌فر بارین رونادات.  

وتیشی:"به‌پێی زانسته‌كانی كه‌شوهه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی داهاتووه‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ كه‌شوهه‌وا رووبدات".

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure