ئه‌مریكا به‌رپرسێكى عێراقى ده‌ستگیركرد

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 15128‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، به‌غدا 
سایتی مه‌واعید ئه‌لئیخباریه‌ى عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٨ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠  ئاشكرایكرد كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای یه‌كێك له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقیان ده‌ستگیركردووه‌ به‌گومانى ئه‌وه‌ى ده‌ستى له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا هه‌بێت له‌ به‌غدا.

ئه‌و میدیا عێراقییه‌ له‌ هه‌واڵه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كمان ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌سیاتییه‌كی سه‌ركرده‌ و دیاری یه‌كێك له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ده‌ستگیركردووه‌، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدای پایته‌خت."



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure