ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هه‌ڵدانى مانگێكى ده‌ستكرد

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 182‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێران ئاماده‌یى خۆی پیشاندا بۆ هه‌ڵدانى مانگه‌ ده‌ستكرده‌ نوێكه‌ى كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌زانێت بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى .

محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جهرومی وه‌زیری ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تى:"به‌ڵێ ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ هه‌ڵدانى مانگى ده‌ستكردى زه‌فه‌ر"
ئه‌و وه‌زیره‌ راشیگه‌یاندووه‌ ده‌رباره‌ى پێنج مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ى تری ئه‌و وڵاته‌ كار بۆ درێژكردنه‌وه‌ى خشته‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى كۆتایی ده‌كرێت بۆ مه‌ودایه‌ك كه‌ درێژیه‌كه‌ى 600 كیلۆ مه‌تره‌.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ پێگه‌ى هه‌ڵدانى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانى ئێران پێكهاتووه‌ له‌ ناوه‌ندى به‌ره‌وپێشبردنى موشه‌كى بالیستى .  
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure