كێشه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق دروست ده‌بێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 366‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق كه‌موكورتى تێدا ده‌بێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى یاسایی ئه‌ندامانى دادگاى فیدراڵى كێشه‌ى تێدایه‌ و به‌وپێیه‌ش ناتوانن راستاندن بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.


به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له‌ڕووى ده‌ستوریه‌وه‌ كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌ندامانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى ئاماده‌ییان نییه‌ تاوه‌كو راستاندن بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ش به‌هۆى خانه‌نشینبونى یه‌كێك له‌ دادوه‌ره‌ ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و دادگایه‌وه‌.

له‌و نوسراوه‌دا ده‌سته‌كه‌ داواى كردووه‌ كه‌ ئه‌و پرسه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ئه‌نجامى بده‌ن.

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure