دواین ئامارى توشبوانى ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاندرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 453‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى كانونى دووه‌مى 2020 به‌رپرسانى چین ئاشكرایان كرد كه‌ ژماره‌ى توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ له‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 4515 كه‌س و 106 یان به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چاره‌سه‌رى 60 كه‌سیشیان كراوه‌.

 

لیژنه‌ى ته‌ندروستى نیشتیمانى چین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ 30 ناوچه‌ى ئه‌و وڵاته‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و له‌ ژماره‌یه‌ى كه‌ توشبوون 976 یان بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره‌و له‌ كۆى ئه‌و 106 كه‌سه‌ش كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 85 یان هاووڵاتى شارى ووهان-ن .

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ 1300 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ تۆماركراون. 

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure