له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى هه‌رێم ده‌ست به‌سه‌ر 22 پاسپۆرتی ساخته‌داگیرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 278‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 22 پاسپۆرتی ساخته‌دا بگرن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیركراوه‌.

دلێر نه‌جات یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به‌دواڕۆژی راگه‌یاند،دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان ده‌ستكه‌وت كه‌ هه‌وڵێكی ساخته‌ی پاسپۆرت هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن  تیمه‌ تایبه‌ته‌كانمانه‌وه‌، ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێری كراو توانرا هه‌ر 22 پاسپۆرته‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.

وتیشی:"دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ پاسپۆرته‌كان كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوبوو ده‌ركه‌وت كه‌ ساخته‌ن هه‌مانكاتیش تۆمه‌تبارێكیش به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (299) له‌ یاسای سزادان ده‌ستگیر كراوه‌، هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی مادده‌كانی (289) و (298) هه‌مان یاسا بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش ده‌رچووه‌ ، كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ و هه‌ردووكیان ویستوویانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی مامه‌ڵه‌ به‌و پاسپۆرتانه‌وه‌ بكه‌ن".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ورده‌كاری و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاوكاربوون و چۆنیه‌تی ساخته‌كردنی ئێستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێپێچینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و تیمه‌كانمان خه‌ریكی به‌دواداچوونن.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق
ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure