حەوت خۆپیشاندەر لە بەغدا برینداربوون

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 216‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا


کەمێک پێش ئێستا حەوت خۆپیشاندەر لە بەغدا بەهۆی تەقەکردن لە خێمەکەیان بە چەکی ساچمەزەن برینداربوون.

 

بەپێی بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بە ساچمەزەن تەقە لەو خێمەیە کراوە کە بریندار و نەخۆشەکانی خۆپیشاندەرانی تێدا چارەسەر دەکرێت و لە ئەنجامدا حەوت کەس برینداربوون.

 

خێمەکە فریاکەوتنی سەرتایی تێدا ئەنجامدەدرێت بۆ ئەو خۆپیشاندەرانەی لە گۆڕەپانی خەلانی لە بەغدا.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure