راگەیاندراوێک لە سەرۆکی هەرێمەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 5176‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمشەو دووشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیی ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیری و بەرژوەندیییەکانی عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشیان، لێکەوتە و ئەنجامی خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت".

 

دەقی راگەیاندراوەکە:

ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیی ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیری و بەرژوەندیییەکانی عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشیان، لێکەوتە و ئەنجامی خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.

پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکی لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتی دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

27/1/2020



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure