پۆمپيۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسێکی گەورەی عێراق ئەنجامدا

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 614‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

دواى هێرشه‌كانى دوێنێ شه‌وى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌به‌غدا، ئه‌مشه‌و 27ى كانونى دووه‌مى 2020 مايك پۆمپيۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌ ته‌له‌فۆن باسى بارودۆخى عێراق و مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا و باڵوێزخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق-يان تاوتوێكرد، هاوكات چه‌ند سياسييه‌كى ديار و چاودێرى سياسى باس له‌ ئه‌گه‌رى گورزێكى كوشنده‌ى ئه‌مريكا ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر چه‌ند گروپێكى حه‌شدى شه‌عبى.

نووسينگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند: مايك پۆمپيۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيران قسه‌يان كردووه‌، له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا باسى په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه‌، هه‌روه‌ك ئيدانه‌ى ئه‌و به‌ ئامانج كردنه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ به‌غدا كراوه‌، باسى به‌هێزكردنى رێوشوێنه‌كان كراوه‌ كه‌ به‌رپرسن له‌ پاراستن و به‌دواداچوون و لێكۆڵينه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌.

به‌ياننامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زيران جه‌ختى له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه‌كه‌ و رێزگرتنى هه‌موو لايه‌ك بۆ سه‌روه‌رى عێراق و بڕياره‌كانى و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌ كاروبارى ناوخۆيى كردۆته‌وه‌، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاش پێداگرى له‌سه‌ر ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى كردۆته‌وه‌ بۆ دانوستانى جدى له‌باره‌ى بوونى هێزه‌ بيانييه‌كان له‌ عێراق.

هاوكات كازم وائيلى راوێژكارى پێشووى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا راگه‌ياند: پێده‌چێت ئه‌مريكا سه‌ركرده‌ى ئه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌ى كه‌ هێرشيان كردۆته ‌سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌ى پاكتاوى جه‌سته‌يى بكات.

وتيشى: "هێرشى موشه‌كه‌كان له‌ ناوچه‌يه‌كه‌وه‌ هاتوون، كه‌ ماڵى سه‌ركرده‌ى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى لێيه‌، بۆيه‌ دواى ته‌واوبوونى لێكوڵينه‌وه‌كان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات".

كازمى كه‌ زه‌مانێك راوێژكارى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى بووه‌، جه‌ختى كرده‌وه‌، پێكانى هاوڵاتييه‌كى ئه‌مريكى له‌ هێرشه‌كه‌دا، سوربوونى ئه‌مريكا زياتر ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌شێوه‌يه‌كى گونجاو، ئه‌ويش دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌.

وتيشى: "ئه‌مريكا چاوه‌ڕێى ته‌واوبوونى لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌كات، دواتريش به‌ فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، سه‌ركرده‌ى گروپه‌ چه‌كداره‌كان تيرۆر ده‌كات، گه‌مارۆى ئابووريش ده‌خاته‌ سه‌ر هه‌موو گروپه‌كان ئه‌گه‌ر پێويست بكات".

له‌سه‌ر هه‌مان پرس هاشم كه‌ندى سه‌رۆكى " مركز الهدف للدراسات الاستراتيجية " باسى له‌وه‌ كرد، ئه‌مريكا تاوتوێى ئه‌و هێرشه‌ ده‌كات كه‌ به‌م دواييه‌ كرايه‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌كه‌ى، هێرشه‌كه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك دێت بۆ خۆپيشاندانه‌كانى عێراق.

ئه‌سيل نوجێفى سه‌ركرده‌ى ديارى سوننه‌ و پارێزگارى پێشووترى نه‌ينه‌وا، ئه‌مشه‌و رايگه‌ياند، وه‌ڵامى ئه‌مريكا بۆ گروپه‌ چه‌كداره‌كان، له‌ عێراق زۆر به‌هێز ده‌بێت، ئه‌و وه‌ڵامه‌ش تا دوا بكه‌وێت، وه‌ڵامێكى هه‌ڵچوون نه‌بێت، پێشبينى ده‌كه‌ين به‌هێزتر بێت، زيان و كاريگه‌رى زياتر بێت.

ئه‌حمه‌د شه‌ریفی شاره‌زای ئه‌منی له‌باره‌ی هه‌مان پرسه‌وه‌ ئاشكرای كرد، به‌پێی رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ ئامانجكردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك راگه‌یاندنی جه‌نگه‌ دژی ئه‌و وڵاته‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌: ئێران سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ تۆڵه‌ی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسدا هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا.

پ: ک. س

mohammad ali

23:34 (10 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 

ئه‌حمه‌د شه‌ريفى شاره‌زاى ئه‌منى له‌باره‌ى هه‌مان پرسه‌وه‌ ئاشكراى كرد، به‌پێى رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، به‌ ئامانج كردنى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مريكا وه‌ك راگه‌ياندنى جه‌نگه‌ دژى ئه‌و وڵاته‌.

جه‌ختيشى كرده‌وه‌، ئێران سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ تۆڵه‌ى تيرۆركردنى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسدا هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مريا له‌ به‌غدا.

 
 
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure