"حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نابوو بۆ هه‌رێمی ئه‌نبار"

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 265‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
 
به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد"محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بڕیبوو له‌باره‌ی پرۆژه‌ی هه‌رێمی ئه‌نبار" و داوایشیكرد"بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زیندوو بكه‌نه‌وه"‌.


غه‌زه‌نفه‌ر به‌تیخ سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی:"محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بڕیبوو، سه‌باره‌ت بە پرسی هه‌رێمی ئه‌نبار. شكستپێهێنانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یش له‌ رێگه‌ی دووباره‌ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ حه‌لبوسی هه‌وڵیدا بۆ كۆتایهێنان به‌ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كان، كه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و یاسا بوو”.

غه‌زه‌نفه‌ر به‌تیخ وتیشی:"دۆسیه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك، ئاره‌زووی خه‌ڵكه‌كه‌ی دیاریی ده‌كات".

هاوكات رۆژنامه‌ی “الاخبار”ی لوبنانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ راپۆرتێكدا نووسیویەتی "له ‌نێوان سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی سوننەدا ناكۆكیی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی هه‌رێمی سوننه"‌.


پ: ل. م
ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure