سبه‌ینێ ترامپ گرێبه‌ستی سه‌ده‌ ئاشكراده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 336‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپ له‌ سبه‌ینێی رۆژی سێ شه‌ممه‌ پلانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ پێشووتریش له‌ لایه‌ن فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه‌ ئه‌مه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌.


ترامپ ئه‌مڕۆ به‌ په‌یامنێره‌كانی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و پلانه‌ی به‌ "گرێبه‌ستی سه‌ده‌" ناسراوه‌ سبه‌ینێ له‌ كاتژمێر 5 به‌ كاتی (گرینویچ مین تایم GMT) ئاشكرا ده‌كرێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئاماده‌ده‌بن بۆ پشتگیری كردنی پلانه‌كه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌ كۆشكی سپی به‌ ئاماده‌بوونی بنیامین نتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل  وتی:"پێم وایه‌ ئه‌م كاره‌ سه‌ركه‌وتووبێت".

و:كێوان
پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure