پێنتاگۆن پشتڕاستیکردەوە فڕۆکەیەکیان لە ئەفغانستان کەوتووەتەخوارەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 123‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

دوای بڵاوبوونەوەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان، ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) پشتڕاستیکردەوە کە فڕۆکەکەیان لەو وڵاتە کەوتووەتەخوارەوە.

 

لە بەیاننامەیەکدا پێنتاگۆن بڵاویکردەوە: فڕۆکەیەکی سەربازییان لە ئەفغانستان کەوتووەتە خوارەوە.

 

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: فڕۆکەکەیان لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە نەخراوەتەخوارەوە.

 


پێشتر زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە کەناڵی بی بی سی راگەیاند بوو، فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکییان لە پارێزگای غەزنی لە ئەفغانستان خستووەتە خوارەوە.

وتەبێژی بزوتنەوەکە ئەوەشی وتووە: "لە فڕۆکەکەدا ئەفسەری پلەباڵای هەواڵگری ئەمریکی تێدابووە".

ئەفسەرێکی سوپای ئەمریکاش بە کەناڵی ناوبراوی راگەیاندووە فڕۆکەیەکیان لە جۆری ئی-11 لە ئەفغانستان کەوتووەتە خوارەوە.

عارف نورییش وتەبێژی حکومەتی خۆجێی غەزنی ئەو پارێزگایەی فڕۆکە ئەمریکییکەی لێکەوتووەتە خوارەوە بە بی بی سی راگەیاندووە: تەرمی دوو فڕۆکەوان لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دۆزراونەتەوە.

 

ئا: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure