هێزه‌ عێراقییه‌كان سنوورى كوردستان ده‌به‌زێنن و پێشمه‌رگه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1328‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


له‌ سنوورى گه‌رمیان هێزه‌ عێراقییه‌كان سنوورى خۆیان ده‌به‌زێنن و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن. به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كیش هاتنی هێزێكى زۆرى عێراقى بۆ سنورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان جێگاى گومانه‌. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند:؛ ئه‌مڕۆ له‌ سنوورى ناحیه‌ى كوڵه‌جۆى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفرى و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ هێزێكى زۆرى عێراقى به‌سه‌رپه‌رشتى جێگرى سوپا سالارى عێراق هاتوونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌و سنوورى دیاریكراوى خۆیان به‌زاندووه‌ و هاتوونه‌ته‌ سنورى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌. 

وتیشى: "له‌ سنوورى كوڵه‌جۆ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشه‌وه‌ چوار هه‌مه‌رى ئه‌و هێزانه‌ و سه‌ربازه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیاندا رایگه‌یاندووه‌ ڕێگایان لێ تێكچووه‌ و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ ئازادكراون و رێگه‌یان پێدراوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنى خۆیان". 

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ جێگرى سوپا سالارى عێراق به‌ نزیكه‌ى 50 هه‌مه‌رى سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ به‌غداوه‌ هاتووه‌ته‌ خانه‌قین و دواتر ناوچه‌كانى جه‌له‌ولا و كوڵه‌جۆ و جه‌باره‌ و قه‌ره‌ته‌په‌یان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌. 


وتیشى: "له‌ سنوورى قه‌ره‌ته‌په‌ هه‌تاوه‌كو گوندى كارێز هاتوون كه‌ پێشتر هێزى عێراقى نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و سنووره‌ و هاتنى جێگرى سوپا سالار و هێزێكى له‌و جۆره‌ بۆ سنووره‌كه‌ جێگاى گومانه‌".  

پ: ک. س




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure